بڕیارێكی نوێ لەبارەی بەنزینەوە دەركرا

بڕ و بەهای ئەو بەنزینەی دەدرێت بە شۆفێران دیاریكرا.

بەپێی نووسراوێك كە واژووی سالار محەمەد رەمەزان، سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوون ‌و دابەشكردنی بەنزینی لەسەرە، لەمەودوا دابەشكردنی بەنزین لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەسەر شۆفێراندا بە بڕی دیاریكراو دەبێت.

بڕیارەكە بەم شێوەیە بڕی جۆرەكانی بەنزینی بۆ ئۆتۆمبێلەكان دیاریكردووە:-

  • بەنزینی 800 دیناری بۆ گشت جۆرەكانی ئۆتۆمبێل تەنها بە بەهای 40 هەزار دینار دەدرێت بە شۆفێران.
  • بەنزینی 690 دیناری بۆ پاسەكان تەنها بە بەهای 40 هەزار دینار پێیاندەدرێت.
  • بەنزینی 690 دیناری بۆ تاكسی تەنها بە بڕی 30 هەزار دینار دەدرێت بە شۆفێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت

به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ چه‌ندین كه‌لوپه‌لی‌ بیناسازیی‌و كاره‌بایی، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە…
Total
0
Share