دڵنیایی لەبارەی ئازادکردنی زیندانییانی بادینان دەدرێت

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان رایگەیاند، دڵنیاییان لەبارەی ئازادکردنی ژمارەیەک لە زیندانییانی بادینان وەرگرتووە و لەکاتی خۆیاندا ئازاددەکرێن.

بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان رایگەیاند، ” ئەمڕۆ وەک تیمی پارێزەران سەردانی بەشی یاسایی چاکسازی گەورانی هەولێرمان کرد بۆ بینینی چەند سزادراوێک و هەروەها بەدواداچوون لەسەر ئازادکردنی هەریەکە لە ئەیاز کەرەم و گوهدار زێباری و شڤان سەعید و هاریوان عیسا، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی دڵنیایی پێداین کە هەر چواریان هيچ کێشەیەکیان نییە و رۆژی 16 ی ئازار ئازاد دەکرێن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” رۆژنامەنوس شێروان شێروانیش سەرەتای مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بەبێ ئازادکردنی بێمەرج ئازاد دەکرێت”

هاوکات دادوەر ئەحمەد رەمەزان لە چاکسازی گەورانی هەولێر رایگەیاند، “لەمڕۆوە وەک ئەندامی داواکاری گشتی رازین لەسەر (ئازادکردنی مەرجدار) بۆ زیندانیانی سیاسی ئەوانەی بە پێی ماددە یەک لە یاسای ژمارە 21 ی ساڵی 2003ی پەرلەمانی کوردستان سزادراون” ئەمەش بە وتەی بەشدار حەسەن.

بابەتی پێشتر

قوربانییانی یەختە نقومبووەكە ژمارەیان بوو بە 63 كەس

بابەتی دواتر

کاتی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی سلێمانی بۆ ساڵی 2015 و 2016 ئاشکرادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بە هەوڵی تیمەكانی شارەوانیی پێنجوێن، پۆلیسی هاتوچۆ و ناوخۆ رێگای ملەكەوە كرایەوە و…
Total
0
Share