لە چین كەسێك سووكایەتیی بە كارمەندی وێستگەیەك دەكات و كاردانەوەی توندی لێدەكەوێـتەوە

خاوەنی ئەم ئۆتۆمبێلە گرانبەهایە دوای ئەوەی لە وێستەیەگ لە پارێزگای سیچوان لە چین، سووتەمەنی دەكاتە ئۆتۆمبێلەكەیەوە پارەكە بۆ كارمەندی وێستگەی سووتەمەنییەكە فرێدەداتە سەر زەوی و دەڕوات، كارمەندی بەنزینخانەكەش ئەو حاڵەتە بە سووكایەتیكردن دەزانیت و دەستدەكات بە “گریان”.

دوای بڵاوكردنەوەی وێنەكان لەسەر ئاستی ئەو وڵاتە كاردانەوەی لێكەوتەوە و تابلۆی ئۆتۆمبێلەكە ئاشكراكرا، لە كاردانەوەی ئەوەشدا سەرجەم وێستگەكانی سووتەمەنی لە چین بڕیاریاندا سووتەمەنی بەو ئۆتۆمبێلە نەفرۆشن، هەرچەندە خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە روونكردنەوەیدا و رایگەیاندووە، هیچ مەبەستێكی لەو كارەی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەك: ئەوانەی پێشتر تووشی كۆرۆنا بوون و چاكبوونەتەوە زیاتر سوود لە ڤاكسین دەبینن

بەگوێرەی توێژینەوەیەك كە ڕۆژنامەیەكی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، ڤاكسین بۆ ئەو كەسانە سوودی گەورەی دەبێت كە پێشتر تووشی كۆرۆنا بوون…
زیاتر ببینە

ئەمریکا و چوار وڵاتی ئەوروپی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر بڵاوکردەوە

وەزیرانی دەرەوەی هەریەکە لە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتالیا لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر ڕایانگەیاند پاڵپشتیی حکومەتی…
Total
0
Share