سەرۆكی وڵاتێك دەڵێت: “جنۆكەم بینیوە”

ئەندرێس مانوێل سەرۆكی مەكسیك، بە بڵاوكردنەوەی دوو وێنە كاردانەوەیەكی جیهانیی هێناوەتەئاراوە و بووەتە باسی گەرمی میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

مانوێل دوو وێنەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە یەكێكیان وێنەی “جنۆكەی دارستانە لە شەودا و لەسەر چڵی دارێك گیرساوەتەوە”، وتەیەك كە هەر زوو بووە مایەی رەخنەگرتن و تەنزهۆنینەوەی هەزاران كەس لە مەكسیك كە دواتر تەشەنەیسەند بۆ سەرتاسەری جیهان.

سەرۆكی مەكسیك لە تویتەكەیدا نووسیویەتی، “ئەندازیارێك پێش سێ رۆژ توانی وێنەی جنۆكەی “Aluxe” بگرێت.

جنۆكەی “Aluxe” كە ئەندرێس مانوێل باسیكردووە، لە ئەفسانە دێرینەكانی مەكسیكدا هاتووە و بەپێی ئەفسانەكان، ئەلۆكس لە دارستاندا دەردەكەوێت و توانای شاردنەوەی شتەكان و سەرلێشێواندنی مرۆڤی هەیە.

بابەتی پێشتر

سی ئای ئەی: چین لە 2027دا ئامادە دەبێت بۆ جەنگ

بابەتی دواتر

بەهۆی ڤینیسیۆزەوە ڕیاڵ مەدرید بایکۆتی "زە بێست"ی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 11.. شوێنەوارناسان بۆمبی دەستیی دێرین دەدۆزنەوە

شوێنەوارناسانی زانکۆی گریفیت-ی ئوسترالیا، لە ئورشەلیم چەند بۆمبێکی دەستی(ڕوممانە) دەدۆزنەوە، مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگە خاچییەکان. بەپێی گۆڤاری…
Total
0
Share