بۆچی وا دەکات.. مەسک کۆمپانیایەکی زەبەلاحی دیکە دەکڕێتەوە

ئیلۆن مەسک ڕایگەیاند، “کۆکا کۆلا” کۆمپانیای بەناوبانگی خواردنەوە گازییەکان دەکڕێتەوە، ئەمەش پاش چەند ڕۆژێک لە کڕینەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی “تویتەر”.

مەسک ملیاردێری ئەمریکی لە ئەژماری تویتەری خۆیەوە بڵاویکردەوە، “ئەمجارەیان کۆمپانیای کۆکا کۆلا دەکڕم و کۆکایین دەگێڕمەوە ناوی”.

گەرچی ئەم تویتە وەک گاڵتەیەک وەرگیرا، چونکە “کۆکایین” بە یاسایی قەدەغەکراوە.

چەندین ساڵیش لەمەوبەر کە مەسک نیازی خۆی بۆ کڕینەوەی تویتەر ڕاگەیاند، هەر وەک گاڵتەیەک وەرگیرا، لە کاتێکدا کە چەند ڕۆژی پێشوو بە بڕی 44 ملیار دۆلار لەلایەن مەسکەوە خاوەندارێتیی لێکرا.

بەپێی چەند ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی، منداڵیی سەختی مەسک بووەتە پاڵنەر تاکو دەسەڵاتی خۆی بە هەموو جیهاندا بڵاوبکاتەوە.

پێگەی “بیزنس ئینسایدەر” ڕایگەیاندووە، سەرباری ئەوەی تویتەکەی مەسک وەک گاڵتەیەک دەردەکەوێت، بەڵام هەندێک ڕاستیی مێژوویی تێدایە.

لە ساڵی 1885دا بەکارهێنانی کۆکایین یاساییبووە، کاتێک دەرمانسازێک لە ویلایەتی جۆرجیا لە سازکردنی شەرابدا بەکاریهێناوە.

هەر لەو سەردەمەشدا بووە کە شێوازەکەی جۆن بیمبرتۆن-ی دەرمانساز کۆلاشی گرتووەتەوە، بەر لەوەی بەرهەمهێنەران دەستبەردای ئەم شێوازە ببن.

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی مووچەی مانگی داهاتووی خانەنشینانی سەربازی و شارستانیی عێراق دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

بەغداد بڕە پارەیەكی بۆ هەرێم نارد و دوای جەژن دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share