منداڵێک بە کلکێکی شەش سانتیمییەوە لەدایکبوو

لە حاڵەتێکی دەگمەندا لە وڵاتی مەکسیک بە کلکێکەوە لە دایکبوو کە درێژییەکەی شەش سانتیمەترە.

پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “لە نیوفۆ لیۆنی مەکسیک منداڵێک لەدایکبووە کە کلکێکی شەش سانتیمەتری لە کۆتایی بڕبڕەی پشتی هەیە و خۆی و دایکیشی تەندروستییەکی باش و جێگیریان بووە”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “دایکەکە لەکاتی دووگیانیدا تەندروستییەکی باشی هەبووە، هیچ پێشینەیەکی نەخۆشیی نەبووە، هەر بۆیە تا ئێستا هۆکاری روودانی حاڵەتەکە نەزاندراوە”.

ئاشکراشی کرد، “کلکی منداڵەکە نەرمە و موویەکی کەمی پێوەیە، لە کاتی جوڵاندنیدا هیچ ئازارێکی نییە، لە جیهاندا تا ئێستا 200 حاڵەتی لەو شێوەیە تۆمارکراوە، لە زۆرینەیان لە رەگەزی نێرن”.

هاوکات دوای چەند رۆژێک لە لەدایکبوونی منداڵەکە لەژێر بێهۆشکاری نیمچەیی کلکەکە بۆ منداڵەکە لابراوە و هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی بەدواوە نەبووە و هەمان رۆژ نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە.

لە رووی پزیشیکییەوە، دروستبونی کلک بۆ مرۆڤ دوو جۆری هەیە، جۆری یەکەم کلکە درۆزنەی پێدەوترێت، لە ئەنجامی کێشەیەک لە بڕبڕەی پشتی منداڵ دەردەکەوێت، جۆری دووەمیان کلکی راستەقینەی پێدەوترێت، ئەمەیان ئێسکی تێدا نییە و هاوشێوەی کلکی بەشێک لە ئاژەڵەکانە، تا ئێستا بە وردی هۆکاری دروستبوونی ئەم جۆرەیان ئاشکرا نەکراوە.

بابەتی پێشتر

میدیاكان: سوپای توركیا ئامادەیە بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان

بابەتی دواتر

نێچيرڤان بارزانى: هه‌رێمى كوردستان به‌ فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌مێنێته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share