کۆمپانیایەکی چینی هەر کارمەندێکی لە جیهاندا منداڵی ببێت حەوت هەزار دۆلاری پێدەدات

گروپی کۆمپانیاکانی تریپ. کۆم رایگەیاند کە 50 هەزار یوان (حەوت هەزار دۆلار) دەداتە کارمەندێک بۆ هەر منداڵێک کە لەدایکدەبێت، ئەمەش یەکەم دەستپێشخەرییەکی لەو جۆرەیە لەلایەن کۆمپانیایەکی گەورەی تایبەتەوە لە چین بڕیارەکەش سەرجەم کارمەندانی کۆمپانیاکە لە سەرتاسەری جیهان دەگرێتەوە و لە یەکی تەمموزەوە جێبەجێ دەکرێت.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵانە بە بڕی 10 هەزار یوان هاوکاری بەشێوەی نەختینە دەداتە دایک و باوکان بۆ ماوەی پێنج ساڵ بۆ هەر منداڵێک کە لەدایکدەبێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، تێچووی بەرنامەکە نزیکەی یەک ملیار یوان دەبێت.

کۆمپانیاکە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی گەشتیاریی ئۆنلاین لە جیهاندا کە 400 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە.

جەیمس لیانگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تریپ. کۆم دەڵێت، هەمیشە پێشنیارم کردووە کە حکومەت پارە بۆ ئەو خێزانانە دابین بکات کە منداڵیان هەیە، بەتایبەتی ئەوانەی کە چەند منداڵێکیان هەیە، بۆ ئەوەی یارمەتیی گەنجان زیاتر بدات بۆ ئەوەی منداڵی زیاتریان هەبێت.کۆمپانیاکان دەتوانن رۆڵ لە چوارچێوەی تواناکانی خۆیاندا بگێڕن، بۆ دابینکردنی بارودۆخی لەبار بۆ منداڵبوون.

دوای سەپاندنی سیاسەتی یەک منداڵ لە ساڵی 1980 تا 2015، توێژەرانی دیمۆگرافیا هۆشدارییاندا لەوەی چین تووشی کەمبوونەوەی هێزی کار دەبێت و حکومەت داهاتێکی زۆر زیاتر خەرجدەکات بۆ بەساڵاچووان.

بۆیە دەسەڵاتداران لە ساڵی 2021 رایانگەیاند کە هاوسەرەکان دەتوانن تا سێ منداڵیان ببێت، بەڵام تەنانەت لە ساڵانی پەتای کۆرۆنادا کە دانیشتووانەکە ناچاربوون لە ماڵەوە بمێننەوە، هاوسەرەکان نەیانویستووە منداڵیان ببێت.

بابەتی پێشتر

سوید داوای لێبوردنی لە عێراق کرد

بابەتی دواتر

چین بە 11 فڕۆکەوە سنووری تایوان دەبەزێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share