بەهۆی ڤینیسیۆزەوە ڕیاڵ مەدرید بایکۆتی “زە بێست”ی کرد

ستافی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بژاردەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان توڕەیە، بەوهۆیەوە بەشداریی ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی (زە بێست) ناکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، یانەی ڕیاڵ مەدرید بڕیاریداوە بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی “زە بێست”، تیمی تایبەتی خۆی ڕەوانەی پاریس نەکات.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید توڕەیە لە دوورخستنەوەی ڤینیسیۆز جونیۆر لە لیستی حەوت باشترینەکەی جیهان، سەرەڕای ئەوەی وەرزی ڕابردوو ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە چنینەوەی ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

هندێک لە سەرچاوەکانی دیکەش پێیانوایە، هیچ یاریزانێکی شاهانە خەڵاتەکە وەرناگرێت، بۆیە بڕیاریانداوە بایکۆتی خەڵاتەکانی “فیفا” بکەن.

هەریەک لە کەریم بنزیمە، تیبۆ کۆرتوا، کارلۆ ئەنچیلۆتی، بەربژێرن بۆ خەڵاتەکانی باشترین یاریزان، باشترین گۆڵپارێز و باشترین ڕاهێنەر.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی وڵاتێك دەڵێت: "جنۆكەم بینیوە"

بابەتی دواتر

لە سوودی بایرنە.. ئەم وەرزەی کیمپێمبێ کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share