دەزگای لوتكە زانیاریی نوێ لەبارەی ژێرئاوكەوتنی یەختەكە بڵاودەكاتەوە

شەهرام حەمە نوێنەری دەزگای لوتكە لە ئەوروپا رایدەگەیەنێت، دوای بەدواداچونێكی وورد بۆ رووداوی نوقمبوونی یەختێك بە 100كۆچبەرەوە لە ئیتاڵیا بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستمان كەوتووە رووداوەكە بەهۆی خراپی كەشوهەواوە بووە لە ناوچەی كرۆتۆنا.

راشیگەیاند، بەهۆی هێزی باوە یەختەكە خۆی بە بەردەكانی نزیك كەناراوەكاندا كێشاوە ، تەرمی40 كۆچبەر دۆزراونەتەوە كە ژمارەیەكی زۆریان منداڵبوون.

ئاشكراشیكرد، “بە پێی دوایین زانیاریی كۆچبەرەكان هاوڵاتیی وڵاتانی ئێران، پاكستان و ئەفغانستان بوون و وتیشی، “هەڵمەتەكانی گەڕان لە كەش هەوایەكی سەختدا بەردەوامن و تا ئێستا نزیكەی 50 كەس ڕزگاركراون”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بایرن دیواری بەرلینی تێکشاند و لووتکەی گرتەوە

بابەتی دواتر

لەپێناو بڕە پارەیەکدا وەفاتنامە بۆ کچەکەی دروستدەکات!

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share