(ڤیدیۆ) بایرن دیواری بەرلینی تێکشاند و لووتکەی گرتەوە

یانەی بایرن میونشن لە یاریگای “ئالیانز ئارێنا” یاریی هەفتەی (22)ی خولی ئەڵمانیای بەرامبەر یونیۆن بەرلین ئەنجامدا، یانە باڤارییەکە بردنەوەیەکی گەورە و گرنگی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بایرن میونشن لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (22)ی “بوندس لیگا” بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەرامبەر یونیۆن بەرلین تۆمارکرد و شکۆمەندی گەڕاندەوە.

ئەم بردنەوەیە دوای ئەوە هات، کە هەردوو جەمسەرەکە لە قۆناغی یەکەمدا بە گۆڵێک یەکسانبوون.

گۆڵەکانی “باڤاری” لە ڕێگەی چۆپۆ مۆتینگ و کینگسلی کۆمان و جەمال موسیالا (31، 40 و 45 + 1) تۆمارکران.

بەم بردنەوەیە بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی (46) خاڵ بۆ پێشەنگی خولی ئەڵمانیا گەڕایەوە و بە جیاوازی گۆڵ پێش بوروسیا دۆرتمۆندی ڕکابەری کەوت، یونیۆن بەرلینیش بە جیاوازی سێ خاڵ چووە پلەی سێیەمی ڕیزبەندییەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ، وڵڤه‌ری تێپه‌ڕاند و پێنج خاڵ پێش سیتی که‌وت

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (16)ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئارسیناڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر‌ وڵڤه‌رهامپتۆن…
Total
0
Share