زۆرن ئەو توێژینەوانەی باس لە سوودەكانی خواردنەوەی چا دەكەن بۆ تەندروستیی جەستەی مرۆڤ، بەڵام توێژینەوەكی نوێ ئەو هەڵەیەی روونكردووەتەوە كە تاڕادەیەك زۆرینەمان ئەنجامیدەدەین.
ئۆلگا ئەلكساندرۆڤا پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناو رایگەیاند، چا بەبێ شەكر و بەبێ ماددەكانی دیكە سوودی زیاتری بۆ تەندروستی هەیە.
هەروەك لەمیانەی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی (Prime)ی روسی دەڵێت، چا بەبێ شەكر و ماددە شیرنكەرەكانی دیكە دەبێتەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ، دەمارەكان و تەنانەت شێرپەنجەش.
ئاشكراشیكردووە، ئەوەش سەرجەم جۆرەكانی چا دەگرێتەوە، بەڵام هۆشداریداوە لە چای گیایی.
چای ناچێتە چێوەی ئەو خواردنەوانەی بەشێوەیەكی گەورە كاریگەرییان لەسەر تەندروستی هەیە، بەڵكو كاریگەرییەكی ئەرێنیی سنوورداریان هەیە، وەك ئەوەی ئەو پزیشكی ئاماژەی پێدا و وتیشی، چا ماددەی چالاككەرەوەی بایۆلۆجی وەك كاتیكین، دژە ئۆكسان، ترشە ئەمینییەكان، ئاسن، مەگنسیۆم، كالسیۆم، كافایین و ڤیتامینەكانی B1 ، B2 ، P ، PP.
روونیشیكردەوە، رۆژانە خواردنەوەی سێ كوپ چای سەوز دەبێتەهۆی دابەزاندنی مەترسییەكانی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات، شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان، نەخۆشییەكانی دڵ، نەخۆشییەكانی دەمارەكان و بەهەمان شێوە دۆخە توندەكانی جەڵتەی مێشك و دڵ.
بە وتەی ئەو چای رەش بەهەمان شێوە كاریگەریی ئەرێنییان لەسەر تەندروستی هەیە، لای گەورە ساڵان مەترسیی لاوازی هۆش و ئێسك كەمدەكات.