توێژینەوەیەك: ئاووهەوا هۆكاری سەرەكی دەركەوتنی كۆرۆنایە لە جیهاندا

جۆرێكی شەمشەمەكوێرە

توێژینەوەیەكی نوێ هۆكاری دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری ووهان-ی چین و دواتریش بڵاوبوونەوەی لە جیهاندا ئاشكرادەكات.

توێژینەوەكە كە لەلایەن زانایانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئەمریكاوە ئەنجامدراوە، هۆكاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە چین، لەڕێی شەمشەمەكوێرەوە ئاشكرادەكات.

تیایدا هاتووە، شێوازەكانی گۆڕانكاریی ژینگە و ئاووهەوا لە باشووری چین و ناوچەكانی دەوروبەری بووەتە هۆی زیادبوونێكی بەرچاوی جۆرە جیاوازەكانی شەمشەمەكوێرە، بەپێی زانایان گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و، زیادبوونی تیشكی خۆر و دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە كەشوهەوادا، پێكهاتەی ڕووەكی و سەرچاوە سروشتییەكانی ئەم جۆرە گیاندارانەی گۆڕیوە.

ئاماژەشدەدات، گۆڕینی ڕوپۆشی ڕووەك لە باشووری چین، وایكردووە شەمشەمەكوێرەكان ببنە هەڵگری دەیان جۆری ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە دەگاتە 100 جۆری ڤایرۆس، وەك ئەوەی لە شاری ووهان-ی چین بڵاوبووەوە.

دكتۆر رۆبەرت بایەر، ئامادەكاری سەرەكی توێژینەوەكە و مامۆستای زانستی گیانداران لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانی زانكۆی كامبردج ڕونیكردەوە، گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا لە سەدەی ڕابردوودا وایكردووە دۆخی ناوچەی ووهان لە باشووری چین گونجاو بێت بۆ زۆرێك لە جۆرەكانی شەمشەمەكوێرە.

بابەتی پێشتر

ڕاپۆرتێکی بیانی: داعش بۆ خۆڕێکخستنەوە گرنگی بە هێنانەوەی ژنەکان بۆ ناو چالاکییەکانیان دەدات

بابەتی دواتر

ئەم هەفتەیە "کولەیەکی بێشومار" هێرش دەکەنە سەر ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share