تەنها بۆ ژنان.. رەنگی لێوەکانت درەوشاوە بکە و دووربە لە وشکبوونەوە

لێوەکان پێویستیان بە چاودێرییەکی تایبەت هەیە بۆ ئەوەی تەندروست بمێننەوە، چونکە بەشێکی زۆر هەستیارە لە رووخساردا، سەرەڕای بوونی چەندین جۆری شێدارکەرەوە و سکرەب بۆ لێوەکان، بەڵام مادەی کیمیایی زیانبەخشیان تێدایە کە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر لێو دەبێت.

بۆئەوەی ماددەیەک بەکاربهێنیت کە یارمەتیدەربێت بۆ قڵیشاندنی لێو و رێگری وشکبوونەوەی لێوەکان، بۆیە هەمیشە واباشە کە شێدارکەرەوە بە پێکهاتەکانی زەیتی سروشتی و هەنگوین بەکاربهێنرێت، کە بە خێرایی کاریگەریی لەسەر شێدارکردنەوە و رەنگی لێوەکان دەبێت.

لە ماڵەوە بە پێکهاتەی ئاسان و هەرزان دەتوانیت شێدارکەرەوەی باش و کاریگەر دروستبکەیت.

یەکەم: گوێزی هیندی و هەنگوین، تێکەڵەی گوێزی هیندی و هەنگوین لەسەر لێوەکان بە باشی کاردەکات وەک چۆن لەسەر دەموچاو کاریگەری لەسەردەبێت، کەوچکێکی چێشت لە هەنگوین و زەیتی گوێزی هیندی و شەکری قاوەیی و ئاوی شلەتێن وەربگرە بۆ ئەوەی سکرەبێک دروست بکەیت.

ئەم چوار شتە بە باشی تێکەڵ بکە، ئەم سکرابە بدە لە لێوەکانت و بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی 2 بۆ 3 خولەک مەساجی بکە، پاشان بە ئاو بیشۆ و بە خاولییەکی نەرم لێوەکانت بە نەرمی بسڕەوە.

ئەم سکرەبە وەکو قڵیشێنەرێک کاردەکات کە خانە وشک و مردووەکانی لێوەکان لادەبات.

دووەم: قاوە و هەنگوین یەکێکی تر لە قڵیشێنەرە نایابەکان قاوەیە، هەویرێک لە یەک کەوچک قاوەی وردکراو و هەنگوین دروست بکە، هەویرەکە بدە لە لێوەکان بۆ ماوەی دوو خولەک و دواتر بیشۆ لێوەکانت شێدار دەبن، ئەم هەویرە درزەکانی سەر لێو لادەبات.

سێیەم: ئاوی گوڵ و شیر ئاوی گوڵەبەڕۆژە بۆ لێو بەگشتی پێشنیار دەکرێت بەڵام لەگەڵ شیردا، باشتر کاردەکات. بە باشی تێکەڵی بکە و بیدە لە لێو بۆ ماوەی یەک خولەک.

چوارەم: دوو کەوچک زەیتی گوێزی هیندی و شەکر و 8 بۆ 10 دڵۆپ زەیتی نەعنا و نیو کەوچک تۆوی ترێ وەربگرە و باش تێکەڵیان بکە. شەکر مادەیەکی سروشتیی قڵیشێنەرە و زەیتی نەعنا سوڕی خوێن لە لێوەکاندا هان دەدات. تۆوی ترێ تایبەتمەندیی دژە ئۆکسانی تێدایە و یارمەتی شێدارکردنی لێو دەدات.

بابەتی پێشتر

رۆژانە سێ ملیار كەس فەیسبووك بەكاردەهێنن

بابەتی دواتر

بۆ یەکەمجار زانایان وێنەی تەنێکیان گرتووە کە لە کونێکی رەشەوە دەردەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share