گرانترینە لە جیهاندا.. “شوتیی ڕەش”ت بیستووە؟

شوتیی ڕەش

ئەگەر لەو كەسانەیت كە زۆر حەزت لە شوتییە و ئامادەیت پارەیەكی زۆر بدەیت بۆ تامكردنی جۆرێكی تایبەتی ئەو میوەیە، دەتوانیت خواردنی “دینسۆك” تاقیبكەیتەوە كە گرانترینە لە جیهاندا.

شوتیی “دینسۆك”ی ژاپۆنیی دەگمەن، بە گرانترین لە جیهاندا دادەنرێت، بەجۆرێك نرخی دەگاتە شەش هەزار دۆلار، بەپێی كێشەكەی.

ئەم جۆرە شوتییە تەنها لە دوورگەی هۆكایدۆ-ی باكوور دەچێندرێت، بە زۆر شیرینییەكەی جیادەكرێت كە زۆر جیاوازە لە جۆرەكانی دیكەی ئەو میوەیە، جگە لەوەی ڕەنگێكی سووری تێری هەیە و ژمارەیەكی زۆر كەم ناوك.

شوتیی “دینسۆك” بە توێكلە ڕەقەكەی جیادەكرێتەوە كە ڕەنگێكی سەوزی تاریكی هەیە و زۆرجار دەگۆڕێت بۆ ڕەش، وەك ئەوەی “زە گاردیان” بڵاویكردوەتەوە.

سەربارەت بە چاندنی ئەم جۆرە شوتییە، پێویستی بە ڕووبەرێكی فراوان هەیە بۆ بەئاسۆیی و خێرا بڵاوبوونەوە، هەروەك گرنگیپێدان و چاودێریی زۆری دەوێت، لەكاتێكدا بەرێكی تاڕادەیەك زۆری نییە.

“دینسۆك” لە دەرەوەی ژاپۆن ناچێندرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەستكراوە بە فرۆشتنی تۆوەكەی لە هەریەك لە ئەوروپا و ئەمریكا.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار و یۆرۆ دابەزین

بابەتی دواتر

چاڤی دەیەوێت دەستبەرداری چوار یاریزان ببێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share