تەندروستیی جیهانی شەکری دەستکردی لە ریزبەندیی ماددە شێرپەنجەییەکان دانا

ئاژانسی نێودەوڵەتیی بۆ توێژینەوە لە شێرپەنجە، ماددەی ئەسپارتام کە لە زۆرینەی شیرینی و شەکری دەستکرددا هەن، لە ریزبەندیی ماددە شێرپەنجەییە مەترسیدارەکاندا دانا.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەی ئاژانسی توێژینەوەی شێرپەنجەوە بڵاویکردووەتەوە، بۆ یەکەمجارە ئاژانسەکە کە سەربە تەندروستیی جیهانییە ماددەی ئەسپەرتامی وەک ماددەیەکی شێرپەنجەیی ناساند.

ئاماژە بەوەدەکات، دوای کۆبوونەوەی شارەزایانی بواری شێرپەنجە و ماددە شێرپەنجەییەکان دەرکەوت ماددەی ئەسپارتام کە لە پیشەسازیی شەکری دەستکرددا بەڕێژەیەکی بەربڵاو بەکاردەهێنرێت مەترسیدارە و هۆکاری تووشبوونە بە شێرپەنجە.

ئەسپارتام ماددەیەکی شیرینی دەستکردە، لە زۆرینەی دروستکردن و بەرهەمهێنانی خۆراک و شیرینییەکاندا بەرهەمدەهێنرێت، ماددەی ئەسپارتام زیاتر لە 200 هێندەی شەکری ئاسایی مەترسیدارە.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی توێژینەوە لە شێرپەنجە ماددەکەی لە ریزبەندیی ماددە شێرپەنجەییەکان دانەوە، کە ئاژانسێکی دانپێدانراوی جیهانییە و سەربە رێکخراوی تەندروستیی جیهانییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تووشبووە گومانلێكراوەكانی هەولێر تووشی ئۆمیكرۆن نەبوون

وته‌بێژى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، توشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ شاره‌كه‌یان ‏تۆماركرابێت، ئەو تووشبووانەی گوماندەكرا تووشی گۆڕاوەكە بووبن، وادەرنەچوو.‏ بژار…
زیاتر ببینە

كۆرۆنا دەخاتە ئاستی ئەنفلۆنزاوە.. بەریتانیا دەیەوێت كەرەنتینكردنی تووشبووان هەڵگرێت

بەریتانیا بەنیازە كەرەنتینكردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە كۆتایی ئەم مانگەوە هەڵبگرێت، دوای ئەوەی زۆرینەی كۆتوبەندەكانی پەیوەست بە سنووردانان بۆ…
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵان: توشبوون بە كۆرۆنا لە منداڵاندا زیادیكردووە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو منداڵاندا لەسەر ئاستی جیهان زیادیكردووە و دەشڵێت، ئێستا…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی داوای قەدەغەكردنی جگەرەی ئەلیكترۆنی لەسەرانسەری جیهاندا دەكات

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی داوای قەدەغەكردنی جگەرەی ئەلیكترۆنی لەسەرانسەری جیهاندا دەكات و داواشدەكات هاوشێوەی جگەرەی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.…
Total
0
Share