چاڵێکی گەورەی مەترسیدار بەهۆی بومەلەرزەکەوە لە تورکیا دروستبووە

لەوەتەی بوومەلەرزە وێرانکەرەکە لە 6ی شوباتدا تورکیای هەژاند و دەیان هەزار قوربانی لێکەوتەوە، هەمووان چاوەڕێی بینین کاریگەرییەکانی بوومەلەرزەکەن کە ناو بە ناو لە شوێنە جیاوازەکان شتی نوێ دەدۆزرێتەوە.

لە رۆژانی دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکە کە بە “توندترین بومەلەرزەی سەدەیەک” لە مێژووی تورکیادا دادەنرێت، چەندین دیاردەی رووننەکراوە دەرکەوتوون کە هەندێکیان راستەقینە و هەندێکیشیان خەیاڵین.

دوایین دەرکەوتن دیاردەیەکی سەیرە کە لە شاری کۆنیای تورکیا روویداوە، دانیشتووانی ناوچەی رەشادیە چاڵێکی زەبەلاحیان بینی کە لەناکاو دروست بووە کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە دروستبووە.

رووبەری چاڵەکەی کۆنیا 1400 مەتر و قووڵییەکەی 12 مەتر و تیرەکەی 37 مەترە.

بەڕێوبەری سەنتەری توێژینەوە و بەکارهێنان لە زانکۆی تەکنیکی کۆنیا، فەتحوڵڵا ئەراک لەبارەی چاڵە زەبلاحەکەوە وتی، هاوڵاتیان دەڵێن دوێنێ چاڵەکە لە قەرەپینار دروستبووە، پێداچوونەوەمان بە چاڵەکەدا کرد بۆ پشکنینی چاڵەکە و نەمانتوانی پەیوەندییەک بدۆزینەوە لە نێوان ئەو بوومەلەرزانەی تورکیای گرتووەتەوە.

ئاماژه ی به وه شدا، “ئەو چاڵە پێشتر دروست بووە و نزیکەی 20 ڕۆژ دوای بوومەلەرزە گەورەکان بەتەواوی دەرکەوتووە، بۆیە ئەم چاڵە هیچ پەیوەندییەکی بە بومەلەرزە گەورەکانی پێشووەوە نییە، وردتر دەتوانین بڵێین، ئەم چاڵە ئامادە بووە بۆ داڕمان و لە کاتی بوومەلەرزەکەدا دەرکەوتووە”.

بابەتی پێشتر

كچە گەورەكەی پێشەوا قازی محەمەد كۆچی دواییكرد

بابەتی دواتر

ئەكادیمیای كوردی: كوردناسێكی مەزن كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share