كۆكا كۆلا بەرهەمهێنانی لە كیێڤ ڕاگرت

كۆمپانیای (كۆكا كۆلا) بەرهەمهێنانی خواردنەوە گازییەكانی لە كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا ڕاگرت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆمپانیای (كۆكا كۆلا) لە ڕاگەیەندراوێكیدا بڵاویكردووەتەوە، “بەهۆی ناسەقامگیریی بارودۆخی ئۆكرانیاوە بەرهەمهێنانمان لە پایتەختی ئۆكرانیا ڕاگرتووە و سەلامەتیی كارمەندەكانمان لە پێشینەبووە بۆیە ئەو بڕیارەمان داوە”.

كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوە كردووە، لە 24ی مانگی شوباتی 2022ەوە ئەو بڕیارەی داوە و كارمەندەكانی لە كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا كارناكەن.

پێنجشەممەی ڕابردوو شەڕ و هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا دەستیپێكرد و تائێستا بەردەوامە و شەوی ڕابردوو وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا بڵاویكردەوە، لە ماوەی یەك هەفتەدا دوو هەزار و 870 ئۆكرانی كوژراون و سێ هەزار و 700 كەسیش برینداربوون، 572 سەربازی ئۆكرانی-ش بەدیلگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەر هۆکارێکی مەترسیدار.. مێرسیدس ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکانی جیهان دەکشێنێتەوە

دەستەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، کۆمپانیای “مێرسیدس-بێنز” نزیکەی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بازاڕە جیاجیاکانی جیهاندا دەکشێنێتەوە،…
Total
0
Share