فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی راسپاردە بڵاویكردووەتەوە، پڕۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلووك، یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكان و نوێترین وێستگەی هایدرۆپاوەرە لە هەرێمی كوردستان، كە كارەبا لە ئاو بەرهەمدەهێنێت و 50 هەلی كاری رەخساندووە.
بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی راسپاردە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، وێستگەكە، دەكەوێتە ناحیەی دێرەلووك لە قەزای ئامێدی و لەسەر زێی گەورە دروستدەكرێت، 95 ٪ـی كارەكانی تەواوبووە كە گوژمەكەی 151 ملیۆن دۆلارە، ئەمە جگە لەوەی كە 50 هەلی كاری بۆ هاوڵاتییان ڕەخساندووە.
هاوكات سەگڤان شەوكەت، ئەندازیاری میكانیكی لە پڕۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلووك، سەبارەت بە توانای بەرهەمهێنانی وێستگەكە راگەیاند، “وێستگەكە لە دوو تۆربایین پێكهاتووە و توانای بەرهەمهێنانی 37,2 مێگاوات كارەبای هەیە.