لیژنەی باڵای هاوپەیمانیی كوردستان یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجامدا

دیمەنێك لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هاوپەیمانیی كوردستان

لیژنەی باڵای هاوپەیمانیی كوردستان یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و تیایدا شێوازی کاری هاوبەش و نەخشەڕێگای جێبەجێکردنی دیاریكرا و بڕیار لەسەر چالاككردنی لیژنەكان درا.

ئەمڕۆ دووشەممە یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هاوپەیمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی هاوپەیمانیەتیەکە و ئامادەبوونی دەرباز محەمەد، ڕێگەپێدراوی گشتی و ئەندامانی لیژنەی باڵا، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی كۆبوونەوەكە، ھەنگاوە کردارییەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتن و هاوپەیمانی نێوان یەکێتی و گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ووردی گفتوگۆکرا و میکانیزمەکانی هەماهەنگی و کاری هاوبەش بڕیاری پێویستی لەبارەوە درا.

دەشڵێت، کۆبوونەوەکە، شێوازی کاری هاوبەش و نەخشەڕێگای جێبەجێکردنی بۆ داهاتووی هاوپەیمانیەتیەکەی دیاریکرد و بڕیاردرا لەسەر چالاککردنی کاری لیژنە سەرەکی و ھاوبەشەکانی دیکە لەسەر ئاستی بازنەکانی ھەڵبژاردن.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا جەختکرایەوە، هاوپەیمانیەتیەكە “هەنگاوێکی بوێرانەی یەکێتی و گۆڕانە لەپێناو بەرژەوەندی باڵای میللەت و هێنانەدی یەکڕیزیی نیشتیمانی و نەتەوەیی و یەکدەنگی کورد لە بەغداد، کە لە داهاتوودا دەتوانرێت ببێتە فاکتەرێکی بەهێز بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد و چارەسەرکردنی کێشەکان، لەسەروو هەموویانەوە کێشە داراییەکان و دابینکردنی موچە و شایستە داراییەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژه‌تیرۆر: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ حه‌ویجه‌ چه‌ندین مۆڵگه‌ى داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی دژەتیرۆر، بەهاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان و دژەتیرۆری عێراق ئۆپه‌راسیۆنێکی بەرفراوانیان لە سنووری قەزای حەویجە ئەنجامدا و دەستگیرا…
Total
0
Share