کەنەدا ئاسانکاری لە پێدانی مافی پەنابەرێتی لە وڵاتەکەی بۆ هاوڵاتییانی ئەم وڵاتە دەکات

حکومەتی کەنەدا بڕیاریدا رێوشوێنەکانی پێدانی مافی پەنابەرێتی بۆ هاوڵاتییانی ئێرانیی نیشتەجێی وڵاتەکەی ئاسان بکات.

حکومەتی کەنەدا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەو ئێرانیانەی لە ناو وڵاتەکەماندان و دەیانەوێت درێژە بە مانەوەیان بدەن، رێوشوێنە یاساییەکانیان لەسەر ئاسان دەکەین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پەنابەرە ئێرانییەکان دەتوانن داوای مۆڵەتی کارکردن بکەن و راهێنان لە هەر بوارێکدا بکەن کە خۆیان ئارەزووی دەکەن، جگە لەوەش لە بەشێک لە باجی خوێندنیان خۆشدەبین”.

ئاشکراشیکرد، “بڕیارەکە لە ژێر رۆشنایی ئەو دۆخەیە کە لە ئێراندا دەگوزەرێت و لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

واشنتۆن سزای دارایی لەسەر بەرپرسانی پێشووی ئێران هەڵگرت و ئەنجومەنی پیرانیش نیگەرانە

دەسەڵاتدارانی واشنتۆن ئاشکرایانکرد سزایی دارایی سەر ژمارەیەک بەرپرسی ئێرانیی پێشوو هەڵگرت و لەبەرامبەردا سزای بەسەر گروپێکی دیکەدا سەپاند…
Total
0
Share