وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی غاز و گاز دابەزینی بەخۆوە بینیوە و وردەكارییەكەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكرادەكات.
بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نرخی غازی ماڵان كە لە بەنزینخانەكاندا بە بازرگانی دەفرۆشرێت دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك لیتری پێشتر بە 700 دیناربووە و ئێوارەی ئەمڕۆ دابەزینی بەخۆوە بینیوە و بووە بە 675 دینار و دابەزینی نرخەكەشی بەهۆی كەمبوونەوەی خواست بووە لەسەری كە پێشتر بۆ خۆگەرمكردنەوە زیاتر بەكارهێندراوە و نرخەكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیبوو.
راشیگەیاند، نرخی یەك لیتر گاز-یش لە بەنزینخانەكاندا پێشتر بە 1025 دیناربووە و ئێستا بووەتە بە هەزار دینار.
وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە دوو هەفتەی رابردوودا نرخی بەنزین دابەزینی بەخۆوە بینیوە و ئێستا نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە بەنزینخانەكاندا وەك خۆیەتی و دانەبەزیون”.