بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی خۆی بە بەشێک لە خەباتی پیشەیی و مەدەنیی مامۆستایان دەزانێت

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کەردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند خۆیان بەبەشێک لە خەباتی مامۆستایان دەزانن و هەوڵی بێوچان دەدەن بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان.

لە پەیامەکەیدا بافڵ تاڵەبانی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستایانی کوردستان دەکات بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە.

هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاندووە، ” یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆی بە بەشێک لە خەباتی پیشەیی و مەدەنیی مامۆستایان دەزانێت و بەگرنگییەوە لە ڕۆڵ و کاریگەری ئەم چینە ماندونەناسە دەڕوانێت”.

دەشڵێت، ” لەلای ئێمە مامۆستا پایەبەرزەکان پێگەیەکی گرنگ و باڵایان ھەیە و ماندوبوونیان لەپێناو پەروەردەکردن و گۆشکردنی نەوەی نوێخواز و زانستخواز جێگای سوپاس و ستایشی بەردەواممانە”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “رۆڵی مێژوویی و پڕ لە سەروەریی ئێوە لە ڕابردوودا لەیادناکەین و بەڕێزەوە یادی ئەو مامۆستا تێکۆشەرانە دەکەینەوە، کە سەرباری خزمەتکردنیان بە بواری پەروەردە، بە بیر و قەڵەمە بوێرەکەیان تاوێکی تریان بە خەبات و شۆڕشی نوێ دا”.

بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، “بەهۆی ئەو دۆخە نەخوازراوەی لە ساڵانی ڕابردوودا ڕوبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەوە، مامۆستایان بە دۆخێکی سەخت و ناهەمواردا تێپەڕین، بۆیە بە ئەرکی خۆمان و کاری لەپێشینەمانی دەزانین کە هەوڵی بێوچان بدەین بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە و بەدیهێنانی ماف و داخوازییەکانتان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. کەسێک دوا ئەوەی کێشەی بۆ هاوسەرەکەی دروستکردبوو رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەوە

پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، پێشتر کێشەی بۆ هاوسەرەکەی دروستکردبوو، لە کاتی دەستگیرکردنیدا رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەتەوە…
Total
0
Share