لەبارەی دۆلارەوە سودانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ڕێوشوێنەكان بۆ سەقامگیركردنی بازاڕی دراو بەردەوامدەبن و جەختیشدەكاتەوە هەر كەسێك هەوڵی شڵەژاندنی بازاڕ بدات لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ ژوورە بازرگانییەكان و بەشێك لە بەرپرسی بانكەكان بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق و دەستەی فەرمانگەكان داراییەكان و بەرپرسی یەكەی دەروازە سنوورییەكاندا كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “چاكسازیی ئابوری بەردەوامدەبێت و ڕێوشوێنەكان بۆ سەقامگیركردنی بازاڕی دراو بەردەوامن و وتیشی، هەموو ئەو كەسانەی كە هەوڵی تێكدان و شڵەژاندنی بازاڕی دراو دەدەن لێپێچینەوەی توندیان لەگەڵدا دەكرێت”.

بابەتی پێشتر

غاز و گاز لە سلێمانی هەرزانبوون

بابەتی دواتر

كارێكی ناوازە بۆ كارمەندانی هاتوچۆ ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک لە هەوڵی فرۆشتن رزگارکرا

ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق هەوڵێکی فرۆشتنی منداڵێکی لەلایەن باوکییەوە پوچەڵکردەوە. ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی سەر…
Total
0
Share