چیرۆكی نامەی ئەو هاوڵاتییە بڵاودەكرێتەوە كە بە نەخۆشیی گورچیلە گیانیلەدەستدا

ئەكرەم محەمەد، ئەو هاوڵاتییەی قەزای دەربەندیخان بوو كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی نەخۆشی گورچیلەوە گیانیلەدەستدا و سێ رۆژلەمەوبەر نامەیەكی نووسیوە و داوایكردووە ئامێری شوشتنی گورچیە بۆ دەربەندیخان دابینبكرێت.

ئەكرەم محەمەد كە پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان بوو لەنامەیەكیدا سوپاسی هاوڵاتییان و خۆپیشاندەرانی قەزاكە دەكات و لە نامەكەدا نووسیویەتی” من كە ناوم ئەكرەم محەمەد ڕەزایە، دانیشتووی شاری دەربەندیخانم، هەردوو گورچیلەم لەكاركەوتووە و پێویستی بە گۆڕین هەیە داوا لە خێرخوازان دەكەم ئامێری شوشتنی گورچیلە بۆ دەربەندیخان دابینبكەن، چونكە چوار نەخۆش لەم شارە هەیە كە غەسلكردنی گورچیلەیان پێویستە دوو نەخۆش لە كەلار و دوو نەخۆش لە سەیدسادق، غەسلی گورچیلە دەكەن كە هەفتانە سێجار غەسلمان پێویستە كە هەموو هۆكارەكەشی پیسیی ئاوی دەربەندیخانە”.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

غاز و گاز لە سلێمانی هەرزانبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share