ڕیاڵ مەدرید لەبارەی دوو یاریزانەوە بڕیاردەدات

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، تاوتوێی نوێکردنەوەی گرێبەستی دووان لە یاریزانە ئەزمووندارەکانی دەکات.

ڕۆژنامەکانی “مارکا و ئەی ئێس” ئاشکرایانکردووە، ناچۆ فێرناندێز و تۆنی کرووس بڕیاریانداوە ڕیاڵ مەدرید بخەنە پێشەنگەوە و ئەو ئۆفەرانە ڕەتبکەنەوە، کە لەلایەن یانەکانی دیکەوە پێیان گەیشتووە.

ئیدارەی “لۆس بلانکۆس” بڕیاریداوە گرێبەستی دووانەی ناوبراو بۆ ماوەی وەرزێک نوێبکاتەوە، لە دوای ئەو وادەیەش تۆنی کرووس وازهێنان ڕادەگەیەنێت، لە بەرامبەردا لێکدانەوە بۆ تواناکانی ناچۆ دەکرێت و ئەگەرەکانی مانەوە و ڕۆیشتنی لەسەر بڕیاری ڕاهێنەر و تواناکانی دەوەستێت.

فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزای بواری گواستنەوەکان، هەمان ئەو زانیارییانەی پشتڕاستکردووەتەوە و نووسیویەتی، تۆنی کرووس نایەوێت دوای ڕیاڵ مەدرید درێسی هیچ یانەیەک بپۆشێت و هەر لەو یانەیە وازهێنانی یەکجارەکی ڕادەگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

ڕاهێنەری لایپزیگ بۆ ڕیاڵ و سیتی: بەتەما مەبن

بابەتی دواتر

بەراورد بە چوار ساڵی رابردوو کەمترین کەس و دامەزراوە کاندیدکراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاداری مەدرید لەسەر لیڤەرپوڵە

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید چاودێری ڕۆبێرتۆ فێرمینۆی بەڕازیلی دەکەن، پێیانوایە دەتوانێت لە مەدرید ئەسپی خۆی تاوبدات. فێرمینۆ لە…
Total
0
Share