ڕاهێنەری لایپزیگ بۆ ڕیاڵ و سیتی: بەتەما مەبن

مارکۆ ڕۆزی ڕاهێنەری یانەی لایپزیگ، ئایندەی جۆسکۆ گڤاردیۆلی بەرگریکاری کرواتی یەکلاکردەوە، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئارەزووی چەند یانەیەک بۆ گواستنەوەی لەم هاوینەدا.

ڕۆز لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “گڤاردیۆل وەرزی داهاتوو لە لایپزیگ دەمێنێتەوە، من ڕاهێنەرم و ئەو داوایەم لە ئیدارەی یانەکەم کردووە.”

ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە، کە گڤاردیۆل لە پێشوودا وتوویەتی خەونی یاریکردنە لە پریمەرلیگ، بەڵام ناوی هیچ یانەیەکی نەهێناوە و کاتی یاریکردنیشی لەو خولە دیاری نەکردووە، لە هەمان کاتدا بەختەوەری خۆی لە ئەڵمانیا نیشانداوە.

گڤاردیۆل تاوەکو ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ لایپزیگ هەیە، نرخی شکاندنی گرێبەستەکەی لە هاوینی 2024 کارا دەکرێت، پێشوەختە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی و مانچستەر سیتی و بەرشلۆنە خواستیان لەسەر واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵیدا نیشانداوە.

بابەتی پێشتر

ئێستا.. یانەی نەسڕ لەبری ڕۆناڵدۆیەک (30) ڕۆناڵدۆی هەیە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید لەبارەی دوو یاریزانەوە بڕیاردەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مان سیتی دوو جووڵەی بەهێز دەکات

سەرچاوەکان ئاماژە بە ڕێککەوتنی نێوان یانەی مانچستەر سیتی و لیدز یونایتد دەکەن، سەبارەت بە گواستنەوەی کاڵڤین فیلیپسی یاریزانی…
Total
0
Share