سێ ڕاهێنەر پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی پێرلۆ لە یوڤانتۆس

پێرلۆ نازناوەکانی چامپیۆنزلیگ و کالچیۆی لەدەستداوە و دوورخستنەوەی بابەتێکی مەحاڵ نییە

یانەی یوڤانتۆس بە بارودۆخێکی خراپدا تێپەڕدەکات و دەنگۆکانی دوورخستنەوەی ئەندریا پێرلۆی ڕاهێنەر تاوەکو دێت زیاتر دەکات.

ڕۆژنامەی “لاڕیپوبلیکا”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، شکستی یانەی یوڤانتۆس بەرانبەر یانەکانی پۆرتۆ لە خولی یانە پاڵەوانەکان و پاشان بینیڤێنتۆ لە خولی ئیتاڵیا پێگەی پێرلۆیان خستووەتە مەترسیەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، دوورخستنەوەی پێرلۆ لەم ساتەی وەرزدا لەلایەن ئیدارەی یوڤانتۆسەوە ئەگەرێکی دوورە، چونکە بەڕێوبەرانی یانە نایانەوێت یانەکەیان لە کۆتاییەکانی وەرزدا بەبێ ڕاهێنەر ململانێکان ئەنجامبدات، بەڵام لە ئەگەری لەدەستدانی نازناوە ناوخۆییەکان هاوشێوەی چامپیۆنزلیگ و کالچیۆ، یاخود بەردەوامبوونی شکستەکان ڕەنگە بۆچوونەکان گۆڕانکارییان بەسەردابێت و ڕاهێنەری ناوبراو دووربخرێتەوە و لە جێگەی ئیگۆر تیۆدۆری یاریدەدەری دەستبەکاربێت.

ئەندریا پێرلۆ ئەگەری دوورخستنەوەی هەیە لە کۆتایی وەرزدا

لا ڕیپوبلیکا نوسیویەتی، سەرەڕای ئەوەی پێرلۆ لەم بارودۆخەدا دوورناخرێتەوە، بەڵام لە کۆتایی وەرزدا دوورخستنەوەی ئەگەرێکی بەهێزە و ئەندریا ئانێلی سەرۆکی بیانکۆنێری لەڕووی داراییەوە توانای دابینکردنی گواردیۆلا و کلۆپی نییە، بەڵکو سێ ڕاهێنەری دیکەی دیاریکردووە کە پێکهاتوون لە جان پیێرۆ گاسپرینی، سیمۆنی ئینزاگی، لوچیانۆ سپالێتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕامۆس و مێسی بۆندی خه‌یاڵییان پێشکه‌شکراوه‌‌ و هه‌ڵوێستیان جیاوازه‌

یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپا چاویان بڕیوه‌ته‌ مێسی و ڕامۆس و له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی 2021 مشتومڕێکی به‌هێز له‌باره‌یانه‌وه‌ دروستده‌بێت. ڕۆژنامه‌نوسانی…
Total
0
Share