یۆڤانتۆس لە كڕینی دی ماریا نزیكە

یانەی یۆڤانتۆس لە هەوڵەكانی بۆ كڕینی دی ماریا نزیكە و گفتوگۆكانی گەیشتۆتە قۆناغی كۆتایی.

ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس گرێبەستێكی تایبەتی پێشكەشی دی ماریا كردووە بۆ ئەوەی جێگەی دیبالا بگرێتەوە.

گرێبەستەكە بۆ ساڵێكە لەگەڵ ئەگەری نوێكردنەوەی بۆ ساڵێكی تر بە موچەی 7 ملیۆن یۆرۆ.

دی ماریا چاوەڕێی گرێبەستی فەرمی بەرشلۆنە دەكات بەدەستی بگات چونكە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا.

بەڵام تا ئێستا هیچ گرێبەستێكی بەرشلۆنە نەچوەتە لای دی ماریا و تەنها پڕوپاگەندەی ڕاگەیاندنەكانە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما بۆ خوار 40 پلە دادەبەزن

بابەتی دواتر

بۆچی ڤاران ئاستی دابەزیوە؟ ئەفسانەیەکی یونایتد وەڵام دەداتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share