بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای كەركوك- سلێمانی كەسێك برینداربوو.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كەمێك پێش ئێستا بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە لەسەر رێگای كەركوك-سلێمانی نزیك (بانی مەقان) كەسێك بریندرابوو.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “دەستبەجێ تیمی یەكەی فریاكەوتنی خێرا 122ی بەڕێوەبەرایەتیمان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە بە مەبەستی چارەسەری بەپەلە بریندارەكەیان گواستەوە بۆ سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ”.