هەلی كار لە فەرمانگەیەكی حكومی راگەیەنرا

فەرمانگەیەكی حكومی لە هەرێم هەلی كاری دامەزراندن بەشێوەیەكی گرێبەست رادەگەیەنێت و مەرجەكانیشی ئاشكرادەكات.

دەزگای گشتیی كاروباری مین رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین لە گەرمیان دامەزراندنی 10 کەس بە ناونیشانی (مینلابەر) بەشێوەی گرێبەست ئەنجامدەدات.

دەزگای مین مەرجەكانیشی دیاریكردووە، بریتین لە:
1- داواکار دانەمەزرابێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومەت و هیچ مووچەیەکی دیكەی نەبێت.
2- داواکار تەمەنی لە 25 ساڵ زیاتر نەبێت و خوێندەواری هەبێت و ئامادەیی تێدا بێت بۆ کاری مینلابەری لەهەر بارودۆخێکدا، بەپێی ئەو مەرجانەی لەلایەن (دەزگای گشتیی کاروباری مین)ەوە دیاریکراوە.

ئارەزوومەندان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/ گەرمیان بکەن بۆ وەرگرتنی فۆرم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری ته‌ندروستی: له‌ تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێدەدرێت

سامان به‌رزنجى وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هاوڵاتییان له‌ تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێدەدرێت، ده‌شڵێت، بڕیاری وەزارەتمان بۆ…
Total
0
Share