سۆران عومەر: هەرێم چاوی لەوەیە قەرزێكی دیكە وەربگرێت و تائێستا چارەنووسی دوو مووچە نادیارە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم چاوی لەوەیە ئەمساڵ قەرزێكی دیكە لە عێراق وەربگرێت، بەڵام چارەنووسی دوو مووچەی ئەمساڵ تائێستا نادیارە.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەپێی ئەو وردبینییەی لە لیستی مووچەخۆراندا هەیە و دیوانی چاودێریی دارایی عێراقیش بەشداربووە لە پڕۆسەكەدا یەك ملیۆن و 255 هەزار مووچەخۆر لە هەرێمی كوردستان هەن كە دەبێت حكومەتی عێراق مامەڵە لەگەڵ ئەو ژمارەیەدا بكات.

راشیگەیاند، ئەگەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی یاسا بدرێت دەبێت مووچەی خانەنشینان زیادبكرێت و چارەسەری گرفتی وانەبێژان و یەكەمەكان بكرێت و دابمەزرێن.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە حكومەتی هەرێم ئەمساڵ سێ 700 ملیار دیناری بۆ شەش مانگی كۆتایی ساڵ بە قەرز وەردەگرێت و چاوی لەوەیە قەرزێكی دیكە لە عێراق وەربگرێت، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە ئەگەر قەرزێكی دیكەش وەربگرێت مووچەی دوو مانگی ئەمساڵ تائێستا چارەنووسی نادیارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاد جەبار: بەغداد گرفتی لەگەڵ داهاتی نەوتی هەرێم هەیە و داوای دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی دەكات

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لەسەر پێشنیازەكەی بەغداد بۆ دامەزراندنی كۆمپانیایەكی نەوتی دەڵێت، “پێشتر یاسای سندوقی كوردستان…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە

سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە، لەپێناو چارەسەرێکی ریشەیی و بەردەوام کە…
Total
0
Share