ڤان باستن بۆ مان یونایتد: یاریزانێکی هەڵەتان کڕی

مارکۆ ڤان باستن، ئەفسانەی هۆڵەندا و یاریزانی پێشووی ئەی سی میلان دووپاتیدەکاتەوە، ئیدارەی مانچستەر یونایتد هەڵەیکردووە لە کڕینی ئانتۆنیی بەڕازیلی.

ڤان باستن لە شیکارییەکدا بە “Ziggo Sport”ی ڕاگەیاندووە، “ئانتۆنی یاریزانێکی هونەری بەتوانایە، بەڵام لە یاریکردن و جموجۆڵەکانیدا شڵەژانی پێوەدیارە، لە بەرامبەردا محەممەد قودوسی غانی و ئەستێرەی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام لەو خاوترە، بەڵام بەهێزتر و زیرەکترە، لە ڕووی تەکنیکیشەوە باشترە، دەزانێت لەنێو یاریگادا چی دەکات.”

https://www.youtube.com/watch?v=hSB8U3ZDCfM

هەروەها دەڵێت، “من قودوسم زیاتر خۆشدەوێت، چێژی یاریکردنی زیاترە.”
محەممەد قودوس لە پێگەکانی هێرشبەری سەرەڕم و باڵی ڕاست و ناوەندی هێرشبردن یاریدەکات، لەم وەرزەدا لە کۆی (30) یاری، (15) گۆڵ و سێ ئەسیستی کردووە، لە بەرامبەردا ئانتۆنی نەیتوانیوە خۆی لەگەڵ سیستەمی مانچستەر یونایتد بگونجێنێت.

بابەتی پێشتر

چاڤی پشوو بە یاریزانێکی بارسا نادات

بابەتی دواتر

راپۆرتێکی جیهانی: سەدان منداڵ لە سویدەوە بەرەو عێراق و سوریا رفێندراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە بۆ یونایتد: 75 یان هیچ

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی دوو ئۆفەری پێشکەشکراوی یانەی مانچستەر یونایتدی بۆ گواستنەوەی فرینکی دی یۆنگ ڕەتکردووەتەوە، چاوەروانی ئۆفەری باشتر…
Total
0
Share