لێدوانی گواردیۆلا پێش ڕووبەڕووبونەوەی لیڤەرپوڵ

گواردیۆلا جەختی كردەوە لەوەی كلۆپ بەهێزترین ڕكابەری بووە كە لە كاروانی وەرزشیدا ڕووبەڕووی بوبێتەوە.

پێش یارییەكەی لیڤەرپوڵ، گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی بەشداری كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی كرد.

گواردیۆلا ئاماژەی بەوەدا یارییەكە بۆ هەردولا قورسە و لیڤەرپوڵ ڕكابەرێكی سەرسەخت و بەهێزە.

ستایشی كلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵیشی كرد و بە باشترین ڕكابەر ناوی برد.

پوختەی قسەكانی گواردیۆلا:

– ڕكابەری ئێمە و لیڤەرپوڵ لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا زۆر بەهێز بووە

– لە پێنج ساڵی ڕابردوودا لیڤەرپوڵ بەهێزترین ڕكابەرم بووە

– كلۆپ بەهێزترین ڕكابەر بووە كە ڕووبەڕووی بومەتەوە

– لیڤەرپوڵ ڕكابەرێكی بەهێز و جوانە، یاریی باش دەكات، ڕێز لە شێوازی یاریكردنیان دەگرم

– جگە لەو وەرزەی 100 خاڵمان بەدەستهێنا، سەرجەم وەرزەكانی تر ڕكابەری نێوان ئێمە و لیڤەرپوڵ بەهێز بووە و خاڵەكانیشمان لەیەكەوە نزیك بووە.

– هەرچەندە ئەم یارییە سێ خاڵە، بەڵام هێشتا حەوت یاریی تر واتە 21 خاڵی تر دەمێنێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە یارییەكی بەهێز و گرنگ دەبێت.

بابەتی پێشتر

سالمۆنێلا چییە کە بەشێک لە وڵاتان بەرهەمەکانی کیندەریان بەهۆیەوە ڕاگرتووە؟

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كلۆپ پێش یارییەكەی مانچستەر سیتی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

2020 بۆ کیمیچ کۆتاییهات

ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی بایرن میونشن، جۆشوا کیمیچ به‌هۆی پێکانه‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌ری خێرای بۆ ئه‌نجامدرا و ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ دوورده‌که‌وێته‌وه‌. له‌…
Total
0
Share