راپۆرتێکی جیهانی: سەدان منداڵ لە سویدەوە بەرەو عێراق و سوریا رفێندراون

راپۆرتێکی ئەمریکی باس لەوە دەکات، لانیکەم هەزار و 151 کەس بەشێوەی نایاسایی گیراون یان رفێندراون لە سویدەوە بەرەو وڵاتانی دیکە بەتایبەتی لە عێراق و سوید، زۆرینەشیان منداڵ و مێردمنداڵن.

ماڵپەڕی فلیپبۆردی ئەمریکی رایگەیاندووە، ئەو کەسانەی رفێندراون 235 کەسیان تەمەنیان لەسەروو 18 ساڵەوەیە و زۆرینەی دیکەیان منداڵ و کەم تەمەنن.

راپۆرتەکە باس لەوە دەکات، 48%ی ئە منداڵانەی رفێندراون براون بۆ عێراق و سوریا و زۆرینەشیان کچن.

کەناڵی “STV”ی سویدی رایگەیاند کە دەسەڵاتدارانی سوید ئاماری ژمارەی ئەو منداڵانە نادەن کە گواستراونەتەوە یان ناچارکراون ڕوو لە وڵاتێکی تر بکەن.

کەناڵە سویدییەکە بە پشتبەستن بەو داتایانەی لە وەزارەتی دەرەوە وەرگیراون، لێکۆڵینەوەی خۆی ئامادە کردووە و گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا زیاتر لە هەزار و 151 کەس لە وڵاتانی دیکە بە شێوەیەکی نایاسایی رفێندراون یان راگیراون و 916 لەوانە منداڵ بوون .

راپۆرتەکە لە زاری پارێزەر ئایا سیفگەرەوە نووسیویەتی کە 20 ساڵ لە پرسەکانی پەیوەست بە دایک و باوک و منداڵەکانەوە کاریکردووە و پێیوایە ئەگەری هەیە ژمارەی ئەو منداڵانەی دەستبەسەرکراون یان رفێندراون زۆر لەوە زیاتر بن.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی، لەبەرئەوەی دایک و باوکی ئەو منداڵانە پێیانوابووە کە دەسەڵاتدارانی سوید لەوبارەیەوە یارمەتییان نادەن بۆیە بێدەنگییان هەڵبژاردووە لەو پرسەدا.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم جۆرە حاڵەتانەی رفاندن بە تایبەتی لەو وڵاتانەدا زۆرترەە کە پەیوەندییان بە رێککەوتننامەی لاهایەوە نەکردووە، وەک عێراق و سۆماڵ. پارێزەر سەیفگەر ئاماژەی بەوەدا کە ئەو هاوکاریانەی کە وەزارەتی دەرەوەی سوید دەتوانێت بیکات لەم دۆخەدا سنووردارە.

هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە کەمتر لە یەک لەسەر سێی ئەو کەسانەی کە لەم جۆرە حاڵەتانەدا بەشدارن دەگەڕێنەوە بۆ سوید.

بابەتی پێشتر

ڤان باستن بۆ مان یونایتد: یاریزانێکی هەڵەتان کڕی

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق:<br>سەرۆک بافڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share