بەرشلۆنە چیرۆکی پێدری دووبارە دەکاتەوە

یانەی بەرشلۆنە هەوڵەکانی بە ئاراستەی لاوێکی بەهرەدار لە یانەی لاس پاڵماس دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی (ESPN)، ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە دەستی بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی ئالبێرتۆ مۆلێرۆ کردووە، کە لاوێکی بەهرەداری یانەی لاس پاڵماسە، هەمان ئەو یانەیەی پێدری یاری بۆ کردووە.

مۆلێرۆ تەمەنی 18 ساڵە و لە پێگەکانی ناوەندی هێرشبردن و باڵەکانی یاریگا یاری دەکات، لەم وەرزەدا بەشداری 38 یاری کردووە، سێ گۆڵ و ئەسیستێکی تۆمار کردووە، نرخی گواستنەوەشی بە سێ ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

بە بۆچوونی شارەزایان، شێوازی مۆلێرۆ لە شێوازی پێدری جیاوازە، چونکە ئەم یاریزانە لە کارامەیییەکانی لێدەرکردن و خێرایی و چوونە ناو بۆکس و هێرشبردندا بەهێزترە، ئەگەر یانەی بەرشلۆنە لە گواستنەوەیدا سەرکەوتوو بێت، بۆ داهاتوو دەبێتە دەستکەوتێکی گەورە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ برێنتفۆرد داماڵی و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌م

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 22ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی برێنتفۆرد بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سوورپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share