سیتی بە “بۆندی دوو هێندە” ڕێگری لە ڕیاڵ مەدرید دەکات

یانەی مانچستەر سیتی بەهێزەوە وەڵامی پلانێکی ڕیاڵ مەدرید دەداتەوە، تایبەت بە گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند.

ڕاپۆرتە ئیسپانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ڕیاڵ مەدرید لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 بە چالاککردنی بڕگەی شکاندنی گرێبەستی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی، بازاڕی گواستنەوەکان دەهەژێنێت کە دەگاتە (200) ملیۆن یورۆ.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی (The Sun)، مانچستەر سیتی لە هاوینی داهاتوو ئۆفەرێکی نوێ دەخاتە بەردەم هێرشبەرەکەی نەرویج، ئامادەییان نیشانداوە تاوەکو 2028 بەردەوامی پێبدەن و مووچەکەی لە (375) هەزار پاوەندی هەفتانەوە بۆ (500) هەزار بەرزبکەنەوە.

سەرچاوەیەکی نزیکی یاریزانەکەش ڕایگەیاندووە، کە لە شاری مانچستەر زۆر دڵخۆشە، قایلبوونیشی بە گرێبەستە نوێیەکە، کۆتایی بە سەرجەم هەوڵەکانی ڕیاڵ مەدرید دەهێنێت.

بابەتی پێشتر

نرخی گاز و بەنزین دابەزین

بابەتی دواتر

دەیڤیز: کەسم نییە و من شکستخواردوویەکی ناوازەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوارێز چاوەڕێی وەڵامی دۆرتمۆندە

لویس سوارێز، هێرشبەری ئۆرۆگوایی و پێشووی یانەکانی بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید، تواناکانی پێشکەشی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی کردووە.…
Total
0
Share