دانا عه‌بدولكه‌ریم: ئەگەر بومه‌له‌رزه‌ تا 5 پله‌ی رێخته‌ر لە كوردستان رووبدات زیانی زۆری نابێت

دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن دەڵێت، “ئەگەر تا پێنج پله‌ی رێخته‌ر بومه‌له‌رزه‌ لە كوردستان رووبدات، زیانی زۆری گیانی و دارایی نابێت”.

لە وتەیەكدا له‌ “وۆركشۆپی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له‌ بومه‌له‌رزه” كە ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن رایگەیاند، بەپێی نەخشەی بومەلەرزەی عێراق كه‌ شه‌ش زۆنه‌ و لە زۆنی كەم مەترسیدار ده‌ستپێده‌كات تا زۆنی زۆر مەترسیدار، هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ئەو زۆنەی كە مەترسییەكان لەسەری مام ناوەندن.

بەپێی وتەی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، ئەگەر تا پێنج پله‌ی رێخته‌ر بومه‌له‌رزه‌ لە كوردستان رووبدات، زیانی زۆری گیانی و دارایی نابێت، بە مەرجێك پڕۆژەكان بەپێی ئه‌و كۆد و رێنمایی و دیزانانە دروستكرابن كه‌ په‌سه‌ندكراون، بەڵام ئەگەر گوڕی بومەلەرزە بگاته ‌شه‌ش پله‌ی رێخته‌ر، زیانه‌كان 10 هێندە ده‌بن و بگاته‌ حه‌وت زۆر زیاتریش ده‌بن.

دانا عەبدولكەریم بەپێویستی زانی حكومەت كۆدێك پەسەندبكات و دیزاینەرانی كوردستان لە بونیادنانی پڕۆژە و بیناكاندا لەسەر كۆدێك رێبكەون و بە جۆرێك بونیادبنرێن، كە لە بومەلەرزە بیانپارێزێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەرکی هەموومانە پارێزگاری لە زمانی کوردی بکەین

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە پارچەی ئۆتۆمبێلیان لێدزراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زارا موحەمەدی ئازادکرا

شەوی رابردوو زارا موحەمەدی ئەو مامۆستا کوردەی بە پێنج ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای ئێرانەوە سزادرابوو بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە…
Total
0
Share