پارێزگای هەڵەبجە بێ کارەبا دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای هەڵەبجە ئاشکرایکرد کە لە سنووری پارێزگاکەیان بۆ ماوەی 10 کاتژمێر کارەبا نابێت.

لە ئاگادارییەکدا کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەڵەبجە ئاراستەی هاوڵاتییانی کردووە هاتووە، ” ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری دەکەینەوە، کە ئەمڕۆ شەممە لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی بۆ 8:00ی ئێوارە بێ کارەبا دەبن”.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتییەکە، نەبوونی کارەبا بۆ ماوەی 10 کاتژمێر بەهۆی ڕاکێشانی هێڵێکی نوێی 132 کەی ڤی بۆ وێستگەی سەیدسادق دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی پارتی: كۆبوونەوەی پارتی و چێوەی هەماهەنگی هیچ ئەنجامێكی نەبوو

پەرلەمانتارێكی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەكەی ماڵی محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ چێوەی…
Total
0
Share