بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەرکی هەموومانە پارێزگاری لە زمانی کوردی بکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، پاراستن و گەشەپێدانی زمانی شیرینی کوردی، فاکتەری مانەوەمانە وەک نەتەوەیەکی زیندوو. ئەرکی هەموومانە پارێزگاری لێبکەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە بە بۆنەی رۆژی جیهانی دایکەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ” رۆژی جیهانیی زمانی دایک لە هەموو هاوزمانەکانم پیرۆز دەکەم”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا ئاماژەی بەوە کرد، ” پاراستن و گەشەپێدانی زمانی شیرینی کوردی، فاکتەری مانەوەمانە وەک نەتەوەیەکی زیندوو. ئەرکی هەموومانە پارێزگاری لێبکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیدگای قوباد تاڵەبانی لە ململانێی ئەمریکا و ئێراندا و پاراستنی کورد

لە نێوەندی ئاڵۆزییە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکەدا، شارەزایانی سیاسی دەڵێن، وتەکانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە…
Total
0
Share