گەنجێك بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆرسكیلەكەیەوە گیانیلەدەستدا

وێنەی ئەو گەنجە تەمەن 19 ساڵەی دوێنێ لە گوندی چاوگی ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسكیلەكەیەوە برینداربوو، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

هاوكات موقەدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، لە گوندی چاوگی سەر بە ناحیەی سیروان گەنجێك بە ناوی (بەڵێن ئەرسەلان حەمەمراد) تەمەن 19ساڵ دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆرسكیلەكەی برینداربوو و دوای مانەوەی بۆ ماوەی یەك ڕۆژ لە نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڵێننامە بە نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ پڕدەکرێتەوە کە سبەینێ لە هەولێر خۆپیشاندان نەکەن

دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیارە دوای پڕکردنەوەی بەڵێننامە پێی ئازادبکرێت. بەپێی ئەو…
Total
0
Share