پۆلیسی سلێمانی ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە پارچەی ئۆتۆمبێلیان لێدزراوە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی پارچەی ئۆتۆمبل راگەیاند و داوایشی لەو کەسانە کرد کە دزیان لێکراوە سەردانی نوسینگەی رزگاری نەهێشتنی تاوان بكەن بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەكی سنووری گەڕەكی شێخ محێدین لە شاری سلێمانی سكاڵایان تۆماركرد كە پارچەی ئۆتۆمبێلەکانیان لێدزراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی رزگاری نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد و توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەند پارچەیەكی ئۆتۆمبێلدا کە دزیبووی لەگەڵ دوو چەك لەجۆری كڵاشینكۆف و تاپڕدا”.

باسیلەوەش کرد، “لەئێستادا تۆمەتبار ع،م،ص لە دایكبووی 1976 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

داوایشیکرد، “ئەو هاوڵاتیانەی كە پارچەی ئۆتۆمبێلیان لێدزراوە سەردانی نوسینگەی ڕزگاری نەهێشتنی تاوان بكەن بەمەبەستی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی”.

 

بابەتی پێشتر

دانا عه‌بدولكه‌ریم: ئەگەر بومه‌له‌رزه‌ تا 5 پله‌ی رێخته‌ر لە كوردستان رووبدات زیانی زۆری نابێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی ئەو خوێندکارانەی لە تورکیا دەخوێنن بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار لەبارەی ئەو کەسانەوە دەدرێت کە بەهۆی بایکۆتی هاتوچۆی سلێمانییەوە غەرامەی دواکەوتنی مامەڵەیان هاتووەتەسەر

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی لێخۆشبوون لەو هاوڵاتییانەی کە سزای دارایی دواکەوتنی مامەڵەیان بەهۆی بایکۆتەوە هاتووەتە سەر نووسراویان…
Total
0
Share