لە دوای دوو بومەلەرزە بەهێزەکەی شەوی رابردووی تورکیا و سوریا بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک ئێرانی هەژاند.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلە بە پێوەری رێختەر باکووری رۆژئاوای بەندەر عەباسی هەژاندووە”.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، “مانگی سووری ئێرانی دۆخی لەناکاوی راگەیاندووە”، بەڵام هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زەرەر و زیانەکانییەوە ئاشکرانەکردووە.