ڕوسیا دژی ئۆپەراسیۆنەكەی توركیایە لە ڕۆژئاوای كوردستان

وتەبێژی كۆشكی كرملین ڕایدەگەیەنێت، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازی تورکیا لە سوریا سەقامگیری دروست ناکات.

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرملین، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئێمە لەو باوەڕەدا نین ئەم ئۆپەراسیۆنە تایبەتە یارمەتیدەربێت بۆ سەقامگیری و ئاسایشی سوریا”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، تا ئێستا حکومەتی سوریا هیچ لێدوانێکی لەبارەی جموجۆڵە سەربازییەكانی توركیا نەداوە، بەڵام ڕۆژنامەی “وطن” بڵاویکردووەتەوە، سەرباز و تانک و چەکی قورسی سوریا لە کۆتایی هەفتەدا وەک وەڵامێک بۆ جوڵەکانی تورکیا بڵاوەیان پێکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. گیانلەدەستدانی گەنجێک لە خۆپیشاندانەکانی ئێران.. “بەتەقەی هێزە ئەمنییەکان بووە”

تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران ئاشکرایکرد شەوی پێنج شەممە کەسێک لە پارێزگای لوڕستان کوژراوە بە تەقەی کەسانی نەناسراو، شایەتحاڵەکانیش دەڵێن…
Total
0
Share