کەشتییەکەی نۆکەندی سوێس بە خەوتووی بەردەوامە لە زیان گەیاندن بە ئابوری جیهان

ماوەی پێنج ڕۆژە کەشتییەکی بارهەڵگری گەورەی ژاپۆنی بە لاتەریب نۆکەندی سوێسی گرتووە و بووەتە هۆی سستکردنی لە ٪12ی ئاڵۆوگۆڕی بازرگانی جیهان.

کەشتی (ئێڤەرگرین گیڤن) درێژیەکەی 400 مەترە، پانیەکەی دەگاتە 200 مەتر، قورساییەکەی 200 هەزار تۆنە، لەسەر باری لاتەریب گیریخورادووە و درێژییەکەی لە پانی نۆکەندەکە گەورەترە، بەو هۆکارە لە کاتی گۆڕینی ئاڕاستەکەیدا کەشتییەکە لە نۆکەندەکەدا گیریکردووە.

بەشێک لە کەشتییە گیرخواردووەکانی دوای کەشتی ئێڤەرگرین ئاژەڵیان هەڵگرتووە

جگە لە نیگەرانی ئابوری مەترسی لەسەر ژیانی کۆمەڵێک گیاندار دروستبووە کە لەناو ئەو کەشتیانەدان لە سەرەتای نۆکەندەکەدا بەهۆی داخرانی نۆکەندەکەوە وەستاون.

گیانی ئەو گیاندارانە هەر ساتێک زیاتر کەشتیەکانیان بمێنێتەوە زیاتر دەکەوێتە مەترسییەوە، ئەوەش جگە لە زیانە ئابورییەکەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی هێناوەتە سەر خەت لەسەر پاراستنی ژیانیان.

چی کراوە بۆ ئازادکردنی کەشتییەکە لە نۆکەندەکەدا؟

بەگوێرەی ساڵ مێرکۆگیانۆ شارەزا لە مێژووی هاتووچۆی کەشتی بازرگانی و مامۆستای زانکۆی کامبێڵ، تا ئێستا هەموو هەوڵەکان بۆ جوڵاندنی ئەو کەشتییە و کردنەوەی رێگاکە شکستیان هێناوە.

ئەگەرچی کۆمپانیای خاوەنی کەشتییە گیرخواردووەکە ڕایگەیاندووە، ئومێدیان هەیە ئەمڕۆ شەممە هەوڵەکان سەربگرێت بۆ جوڵاندنی کەشتییەکە و خستنەوە ڕێی بەرەو دەریای ناوەڕاست.

سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە 27 ی ئازار، ئامادەیی نیشاندا بۆ هاوکاری ڕزگارکردنی کەشتییە ژاپۆنییەکە تا بکەوێتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی.

بەپێی زانیارییەکان ئامادەیی دەربڕینی سوپای ئەمریکا بۆ یارمەتیدانی تیمی ڕزگارکردنی کەشتییەکە گەیشتووەتە بەرپرسان و حکومەتی میسر.

زیانە ئابورییەکانی وەستانی نۆکەندی سوێس

داخرانی نۆكەندی سویس لە هەر كاتژمێریكدا 400 ملیۆن دۆلار زیانی ئابووری بە جیهان دەگەیەنێت، ئەویش بە هۆکاری وەستانی لە ٪12ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی جیهان.

ماوەی پێنج ڕۆژە ئەو کەشتیانەی لە دەریای سورەوە دەیانەوێت بگەنە دەریای ناوەڕاست لە سەرەتای نۆکەندەکەدا وەستاون و هەر ڕۆژێکیش مانەوەیان زیانی ئابوری ڕێڕەوی بازرگانی جیهان دەگەیەنێت، چونکە کەشتییەکان تا چەند ڕۆژێکی دیکە ناتوانن بەبێ خاڵیکردنەوەی بارەکانیان لە سەرەتای نۆکەندەکە بمێننەوە.

داخرانی نۆکەندی سویس کاریگەرییەکانی لەسەر بۆرسەی نیویۆرک دەرکەوتووە، نرخی ڕۆن و برنج و شەكر بەرزبووەتەوە، زەرەرمەندی یەكەم لەم نێوەندەدا چینە و دواتر ئەوروپایە چونكە لە ماوەی 24 كاتژمێردا تێچووی گواستنەوەی یەك كۆنتێنەر لە چینەوە بۆ ئەوروپا گەشتووەتە 8000 دۆلار.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس سێ بژاردە دەخاتە بەردەم دیبالا

بابەتی دواتر

یاسا نهێنیەکانی ڕائول کاستیای ڕیاڵ مەدریدی گەڕاندووەتەوە لوتکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: هیچ کەمییەکی خۆراک بوونی نییە و خۆراکی تەواو لە کۆگاکاندا هەیە

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکە، کە گەنجینەکان خۆراکی تەواویان تێدایە، ئێستاش دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی…
Total
0
Share