بۆ عومرەکردن چووە سعودیە دوو هاوڕێی خۆی کوشت

پیاوێکی جەزائیری بەمەبەستی ئەنجامدانی عومرە لەگەڵ دوو هاوڕێیدا روویکردە وڵاتی سعودیە بەڵام بەهۆی دروستبوونی کێشە لەگەڵیاندا هەردووکیانی کوشت.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، “دوێنێ دووشەممە پۆلیسی سعودیە هاوڵاتییەکی بە رەگەز جەزائیریان لە شاری مەککە دەستگیرکردووە کە تۆمەتباربووە بە کوشتنی دوو هاوسەفەری خۆی”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “تۆمەتبارەکە بەمەبەستی ئەنجامدانی عومرە لەگەڵ دوو هاوڕێیدا گەشتیان بۆ سعودییە کردووە و لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری مەککە ناکۆکی لەنێوانیاندا دروستبووە، هەردوو هاوڕێكەی بە سەختی بریندارکردووە و هەڵاتووە”.

ئاشکراشیکرد، “تا بەرپرسانی هۆتێلەکە گەیشتوونەتە سەر بریندارەکان گیانیان لەدەستداوە، تۆمەتبارەکەش رەوانەی لای داواکاری گشتی کراوە بەمەبەستی ئەنجامدانی رێکاری یاسایی بەرامبەری”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ: ناتانیاهۆ دانوستانی ئێمەی لەگەڵ ئێران پێ ناخۆش نییە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، پێیوانییە بنیامین ناتانیاهۆ، لەبارەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێرانەوە نیگەرانبێت. دۆناڵد ترەمپ، لە لێدوانێکدا…
زیاتر ببینە

ئیلـ.ـهام ئـ.ـەحمەد: حکومەتی سوریا جەنگی دژی گەڕەکە کوردنشینەکان راگەیاندووە

ئیلهام ئەحمەد، رایگەیاند، حکومەتی سوریا جەنگی دژی گەڕەکە کوردنشینەکان راگەیاندووە. ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و…
Total
0
Share