رۆژنامەنووسان لە هەولێر هێرشیانكرایەسەر

لەلایەن بەرپرسێكی زانكۆ و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەر بە رێكخراوی قوتابیانەوە و لەكاتی گردبوونەوەی ناڕەزایی خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی كچاندا، هێرشكرایەسەر رۆژنامەنووس و تیمی میدیاكان.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی كچانی سەر بە زانكۆی پۆلینەكنیكی هەولێر بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر نەبوونی خزمەتگوزارییەكان گردبوونەوەیان لەبەردەم بەشە ناوخۆییەكاندا ئەنجامدا.

لەكاتی رووماڵكردنی گردبوونەوەكەدا، تیمی میدیاكان هێرشیانكرایەسەر.

دیاری حسێن، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، بەرپرسی بەشە ناوخۆییەكان و ژمارەیەك خوێندكاری كوڕی ئەندامی رێكخراوی قوتابیانی سەر بە پارتی پەلاماری میدیاكانیاندا و، داوایانكرد بڵاوە بە گردبوونەوەی خوێندكاران بكرێت.

وتیشی، “پەلاماری مایك و كامێراكانی رۆژنامەنووسانیاندا و توندوتیژییان بەرامبەر میدیاكاران و خوێندكارانیش ئەنجامدا”.

بابەتی پێشتر

دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی خوێندکارانی بەشە ناخۆییەکانی کچان لە هەولێر گردبوونەوە

بابەتی دواتر

پزیشکیی نوێ بە DNA-یەکەت چارەسەی شێرپەنجە دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share