كاتی دەوامكردن لە پاسپۆرتی سلێمانی دەگۆڕدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی سەرجەم هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە لەمەوبەدوا كاتی دەوامكردن دەگۆڕدرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی و دەوربەری دەكەینەوە لەمەودوا دەوامی فەرمی بە مەبەستی وەرگرتنی مامەڵەی پاسپۆرت و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی تا كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەوامی ڕۆژانی پێنجشەممە لە كاتژمێر 9ی سەربەیانی دەستپێدەكات تاوەكو كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share