دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی خوێندکارانی بەشە ناخۆییەکانی کچان لە هەولێر گردبوونەوە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەدژی نەبوونی خزمەتگوزاری لە شوێنی مانەوەیاندا خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی هەولێر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “لە دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی لە بەشە ناخۆیی کچان لە شاری هەولێر ژمارەیەک لە کچە خوێندکارەکان گردبوونەوە.

یەکێک لە خوێندکارە بەشداربووەکانی گردبوونەوەکە وتی، “لەم بەشە ناوخۆییەدا تا رۆژێک ئاوی گەرم هەیە،  10 بۆ 15 رۆژ ئاوی گەرم نییە، ماوەی دوو هەفتەیە نەوتمان نەماوە ئەمڕۆ نەوتیان بۆ هێناوین”.

باسیلەوەشکرد، “هیچ کەسێک نایات بەدەم داواکارییەکانمانەوە، بۆیە تا داواکارییەکانمان جێبەجێنەکرێت وازناهێنین”.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لەبارەی حەجی بازرگانییەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

رۆژنامەنووسان لە هەولێر هێرشیانكرایەسەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share