چوارکەس بۆ جێگەى ئەنچیلۆتی پاڵێوراون

چوار کەس دیاریکراون بۆ ئەوەى لەکاتی ڕۆیشتنی ئەنچیلۆتیدا، گفتوگۆی لەگەڵ بکرێت.

زۆربەى ڕاگەیاندنەکانی جیهان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەنچیلۆتی ڕازی بووە پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەى بەرازیل بگرێتە دەست.

ئیدارەى ڕیاڵ مەدرید لە ئێستاوە بەدواى جێگرەوەى ئەنچیلۆتیدا دەگەڕێت لەئەگەری ڕۆیشتنی کۆتایی ئەو ڕاهێنەرە ئیتاڵیە بەرەو وڵاتی بەرازیل.

چوار کەس وەک جێگرەوەى ئەنچیلۆتی دیاریکراون، یەکەمیان کلۆپی ڕاهێنەری ئێستاى یانەى لیڤەرپوڵە.

دووەمیان تۆخێلی ڕاهێنەری ئەڵمانییە کە ئێستا بێکارە، سێیەمیان ڕائولی ڕاهێنەری کاستیایە و چوارەمیش ئەگەری گەڕانەوەى زێدانی فەڕەنسی هەیە بۆ پۆستەکەى پیشووی.

بابەتی پێشتر

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

بابەتی دواتر

یاریزانەکەى پێشووی چێڵسی کۆچی دوایی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە چووە هاوکێشە قورسەکەوە

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی چووەتە نێو کێبڕکێی یانە گەورەکان بۆ واژۆکردنی گرێبەستی مارکۆس تورام. ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە،…
Total
0
Share