ئەمشەو بنزیمە دووجار گرەو لەسەر “کلاسیکۆ” دەکات

ئەمشەو پێنجشەممە، لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ”، یانەی بەرشەلۆنە دەبێتە میوانێکی قورسی ڕیاڵ مەدرید.

یارییەکە دەرفەتێکی گرنگە بۆ کەریم بنزیمەی فەرەنسی، تاوەکو دوو ئامانجی گەورە بپێکێت.

ئامانجی یەکەم، وەڵامدانەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانە، کە لیۆ مێسی بە باشترینی جیهان “زە بێست” دەستنیشانکردووە و هێرشبەرەکەی فەرەنسای پشتگوێخستووە.

ئامانجی دووەمیش، ساڕێژکردنی ڕیکۆردە لاوەزەکانیەتی بەرامبەر بەرشلۆنە بەدرێژایی مێژووی کلاسیکۆ.

بنزیمە تاوەکو ئێستا لە کۆی (40) کلاسیکۆدا تەنها (13) گۆڵی تۆمارکردووە، لە تۆماری گۆڵدا هەشتەم گۆڵکاری مێژوویی کلاسیکۆیە، کە ئەو داتایەش بۆ یاریزانێک لە 2009وە کلاسیکۆ ئەنجامدەدات، زۆر لاوازە.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو بوسکێتس، مێسی و ڕامۆس دەخاتە دوای خۆی

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پێنج حزبی کوردستانی بەڕێوەچوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share